Kantaris 0.7.9   

Kantaris Media Player ئامرازێکە کە لەسەر بنەمای پلەیری کۆمپانیای VLC پەیرێژی و تەراحی کراوە. ئەم ئامرازە کە زۆر کەم قەبارەیە تواناگەلێکی زۆری لە خۆدا جێ کردووە کە دەتوانێ بە یێکەم روانین سەرنجی هەر بەکارهێنەرێک بۆ لای خۆی رابکێشێ. چاوەروانی بەکارهینەر ئەوەیە کە بە هاسانی بتوانێ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ و رەنگ بەرێوەبەرێت.
Kantaris Media Player نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکان پشتگری دەکات و بەم شێوەیە یێکەمین و گرینگترین چاوەروانی بەکارهێنەر دەهێنێتە دی. رواڵەتی ئەم ئامرازە زۆر لە شێوەی پلەیری ویندۆز واتە Windows Media Player دەچێت و هەڵبەت بەکارهێنانی ئەم ئامرازە هەر بەم رواڵەتە ساکار و سەرنجراکێشە کارپێکردنێکی هاسانی دەبێ. جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەم ئامرازە بە قەبارەی مامناوەندی بە شێوەی سەچاوەکراوە پێشکەش کراوە هەتا بەکارهێنەران بۆ باشتر کردن و بەرەو پێش بردنی بتوانن کاراتر هەوڵی بۆ بدەن.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 16,7 MB
File ver    : 0.7.7
File format : Zip
Date Added  : June 05, 2011
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / 2003 / Vista / 7
Perfect Uninstaller v6.3   

لە کاتی دامەزراندنی ئامرازە جۆراوجۆرەکان دا لەسەر ویندۆز و دوای سرینەوەشیان ئەم ئامرازانە زۆر فایلی تر لە گەڵ خۆیاندا رووست دەکەن و لە کاتی سڕینەوەش دا جێیان دەهێڵن. بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە ئامرازە جۆراوجۆرەکان وەک پرۆگرام و کایەکان دادەگرن و تاقیان دەکەنەوە،زۆرتر لە گەڵ ئەم گرفتە رووبەروو دەبن.
بۆ ئەم مەبەستە یێکەم رێگا کە بیری لێدەکەنەوە بۆ سڕینەوەی ئەم ئامرازانە، Windows Add/Remove programی ناو خۆی ویندۆزە! بەڵام ئەم ئامرازە کەمێک کۆن بووە و توانایی سڕینەوەی هەمووی ئامرازە دامەزراوەکەی نییە و زۆر کاتیش کە لە گەڵ ئامرازی غەیرە ستاندارد و نامۆ دا رووبەروو دەبێ هەر ناتوانێ بیانسڕێتەوە یان ئەگەر بشیانسرێتەوە کۆمەڵێک فایلی بێکەڵک لە دوای خۆی جێ دەهێڵێ کە دەبێتە هۆی بارگرانی سەر سیستەم و لە ئاکامدا دابەزینی خێراییەکەی.
Perfect Uninstaller یێکێ لەو ئامرازە بەهێزانەیە کە ئەو پرۆگرامانەی پێویستیتان پێی نییە بە تەواوی دەیانسڕێتەوە و هیچ پاشماوەیێک لە سەر سیستەم جێ نەهێڵێ. بە پێچەوانەی Uninstallerی ویندۆز کە ناتوانێ فایلە بێ کەڵک و زێدەکان کە بەهۆی نەرمەواڵەکان لە سەر سیستەم درووست دەبن، ئەم ئامرازە دەتوانێ فایلەکانی رێجیستری ویندۆز خاوێن بکاتەوە و خێرایی سیستەمیش بەرێتە سەر. ئەم ئامرازە قەبارەیێکی زۆر کەمی هەیە و بە خێراییێکی زۆر هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارەکان. هەروەها توانایی سڕینەوەی فایلە شاراوەکانی ویندۆزیشی هەیە و باشترین جێگرەوەیە بۆ Add/Remove Programی ویندۆز و بە چەندین تایبەتمەندی تر جێی خۆی لە ریزی باشترین پرۆگرامەکان دا کردۆتەوە.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 3,33 MB
File ver    : 6.3.4.0
File format : exe
Date Added  : July 21, 2011
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: NT/ 2003/ XP/ Vista32/ Vista64/ Win 7
FotoSketcher 3.20   

FotoSketcher پرۆگرامێکە بۆ دەسکاریکردنی وێنە دیجیتاڵیەکان بۆ سەر شێوەی هونەری وەک تەراحی کردن بە قەلەم، نەقاشی، رەش و سپی کردن، نەقاشی رەنگ و رۆن و... بەم بەرنامەیە دەتوانرێ کارتی لە دایک بوون، یان هەر بۆنەیێکی تری پێ درووست بکرێ و وێرای ئەوانەش دەتوانرێ وێنەکان بەو ئامرازانەی کە لە پرۆگرامەکە جێگیر کراون، بە شێوەیێکی بەرچاو کەیفیەتیان ببردرێتە سەروەکوو بردنە سەری کۆنتراست و کەم و زۆر کردنی رەنگەکان و بردنە سەری درەوشانی و...هتد
بۆ دیتنی بەشێک لە وێنە دروست کراوەکانی ئەم پرۆگرامە کرتە لــێــــــرە بکە

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 10.9 MB
File ver    : 2.96
File format : exe
Date Added  : April 1st, 2012
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
webcam7 Pro 1.4   

WebcamXP Pro ئامرازێکی باش بۆ ئەو کەسانەیە کە بە وێبکام و پەیوەندییە وێنەییە ئۆنڵاینەکانی خۆیان بایەخی تایبەت دەدەن. ئەم ئامرازە بەهێزە و بە رابردوویێکی سەرکەوتوو کە بۆ بەرێوەبردنی پووختی وێبکام تەراحی کراوە، ئەم ئیمکانە بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکات کە جگە لە زەبتی دەرچوونگەی وێبکام دا، لە زۆر شوێنی تر وەک ئامرازێکی پاراستن بەکار بهێنرێت.
ئەم ئامرازە پاراستنی تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی لە بەرچاو گرتووە وئیزن بە هاتنە ناوەوەی هاکێرەکان نادات کە بتوانن وێبکام هەک بکەن. دانانی فیلم بە جێگەی وێنەکانی دەرچوونگەی وێبکام، یێکێ لە تایبەتمەندییەکانی سەرنجراکێشی ئەم ئامرازەیە. واتە بەکارهێنەر دەتوانێ لە جێی وێنەی خۆی لە پەیوەندییە ئۆنڵاینەکان دا، وێنە زەبتکراوەکانی دابنێ بێ ئەوەی کەسی بەرانبەر بەم کارە بزانێ. لە راستی دا ئەم کارە هەر ئەو وێبکامە گریمانەکی(Virtual*)ـەیە کە حەتتا بە بێ هەبوونی وێبکام وەک رەقەکاڵا، توانایی ئیجراکردنی هەیە.
کەڵک لێوەرگرتنی هاسان لە ئامراز وتەواوی بژاردەکانی جێگیر لە ناوی دا، هاسان لە پەیوەندی گرتن بە وێبکام و خێرایی بەرز و هەر وەها گوونجاو لە گەڵ هەر چەشنە وێبکامێک دا، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازەن. خاڵی کۆتایی هەبوونی قەبارەی مامناوەندی بە نیسبەت ئامرازە هاو شێوەکانی خۆیێتی، کە جێی هەڵسەنگاندن نین.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6,53 MB
File ver    : 1.4.5.0
File format : exe
Date Added  : 05/03/2012
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP, Vista, 7, 2003 and 2008 Server
Glary Utilities Pro 2.56   

Glary Utilities کۆمەڵێک لە ئامرازی کردەیی سیستەمی لە خۆ دا جێکردووە بە مەبەستی بەهێز کردن، بردنە سەری خێرایی، پینەکردن وپارێزگاریکردن لە پێژمێر. Glary Utilities رێگەمان پێدەدات هەتا بتوانین فایلە بێکەڵکەکان، کلیلەکانی تۆمارگەی بێ کەڵک و تەواوی شوێن پێیەکانی بە جێماو لە گەڕانی ناو نێت دا بسڕینەوە. هەروەها بە هۆی ئەم ئامرازەوە دەتوانین بەرێوەبردن و خاوێنکردنەوەی دۆزەر، ئانالیزی فەزای بەکارهێنراوی پەپکە رەقە و دۆزینەوەی فایلە دووپات و چەند پاتەکان لەسەر سیستەم ئەنجام بدەین.
جگە لەمانە ئەم ئامرازە بە هەبوونی بڕگە(Item*)گەل بۆ بەهینەکردنی بیرگە، دۆزینەوە، چەق بەستە راگرتن، سڕینەوەی ناوبڕەکانی بێ متمانەی ویندۆز، بەرێوەبردنی ئەو ئامرازانەی کە لە کاتی خستنەرێ (Boot*) ی ویندۆز دا خۆکارانە وەگەڕ دەکەون و راگرتنیان، دەتوانێ بە کەڵک ترین ئامراز بێ بۆ خاوێن راگرتنی سیستەم.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 6.31 MB
File ver    : 2.56.0.1822
File format : exe
Date Added  : Nov 08th, 2014
Last viewed : Jan 05th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 7, 2000, XP, and Vista. 32/64bit version